سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
د.رێواس فائیق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له سەرۆك، جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ـی تشرینی دووه‌می 2022، د.رێواس فائیق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرد، كه تێیدا هاتووه: به‌ڕێزان سەرۆك، جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی سەركەوتنی چوارده‌هه‌مین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی كۆنگرە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، لە رێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامان، دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هیواخوازه كۆنگره‌ی 14ی پارتی وێستگه‌یه‌كی زۆر باشبووبێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و خۆسازدانه‌وه بۆ ئه‌ركه‌كانی حزبایه‌تی. له‌هه‌مانكاتدا هیواخوازه كۆنگره‌كه ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی د.رێواز فائیق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
به‌ڕێزان.. سەرۆك و جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی سەركەوتنی (١٤)ھەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی كۆنگرە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین.
هیوادارین ئەم كۆنگرەیە وێستگەیەکی زۆرباش بووبێت بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆسازدانەوە بۆ ئەرکەکانی حزبایەتی و هاوکات ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان