بیسكۆف: هه‌موو كاتێك ئاماده‌بووینه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی كریملن رایده‌گه‌ینێێت، رووسیا هه‌موو كاتێك ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رده‌وام گفتوگۆكان ره‌تده‌كاته‌وه، ئۆكرانیایه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2022، رۆژنامه‌ی (وۆڵ سترین جۆرناڵ)ـی ئه‌مه‌ریكی له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جه‌یك سۆلیڤان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دوو جێگری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه بۆ رێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، جه‌یك سۆلیڤان هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی كۆشكی كریملن له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له شه‌ڕی دژی ئۆكرانیا.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دیمێتری بیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كریملن) ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنه نهێنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بدات و گوتی، "نازانم رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كراوه یان نا، ده‌كرێت به‌شێك له‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه راستبن، به‌ڵام زۆرینه‌یان راست نین".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆكرانیا، گوته‌بێژی كۆشكی كریملن دووپاتیكرده‌وه، رووسیا هه‌موو كاتێك ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، به‌ڵام به‌گوته‌ی بیسكۆف ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رده‌وام گفتوگۆكان ره‌تده‌كاته‌وه، ئۆكرانیایه، نه‌ك رووسیا.
24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون.