یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی چاڤی دوای تیروپشكه‌كه

هەر لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشکی قۆناغی پاشکۆی یۆرۆپالیگ راکێشرا و لە بەهێزترین یاریی ئەم قۆناغەشدا یارییەکی ئاگرین دەکرێت و بارسێلۆنای ئیسپانی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا رایگه‌یاند كه تیروپشكه‌كه نه‌یارێكی به‌هێزی پێبه‌خشین، گوتیشی: كریستیانۆ له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات.
لە شاری نیۆن لە سویسرا تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ راکێشرا، ئەوەی هەمووان گومانیان بۆ دەبرد روویدا، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپالیگ بەر یەکتری دەکەون.
دوای گەڕانەوەی هەشت یانە لە چامپیۆنزلیگ و یەکلابوونەوەی ناسنامەی پلەی دووەمی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، تیروپشک بۆ پاشکۆی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ بۆ ئەو یانانەی پلەی سێیەمی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا لەگەڵ ئە و یانانەی لە یۆرۆپالیگ پلەی دووەمی کۆمەڵەکانیان بەدەستهێنا، راکێشرا.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بلاوگرانا لە یۆرۆپالیگ بەر شەیتانە سوورەکان دەکەوێت و هەردوولا یاریی لەسەر بەدەستهێنانی بلیتێکی قۆناخی ١٦ دەکەن، یۆڤێنتۆسیش کە لە چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا، لە قۆناخی پاشکۆی یۆرۆپالیگ بەر نانتی فەرەنسی دەکەوێت، سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵیش بەر میدیتیلاند دەکەوێت و شاختار دۆنێتسکیش بەرامبەر رێنی فەرەنسی یاریی دەکات، ئەیاکس ئاماستەردام کە لە چامپیۆنزلیگ گەڕاوەتەوە بەر یونیەن بەرلینی ئەڵمانی کەوتووە و بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانیش لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ بەرامبەر مۆناکۆ یاریی دەکەن.
سێڤییای ئیسپانی پاشای یۆرۆپالیگ بەر ئایندهۆڤن کەوتووە و رۆماش بەرامبەر سالزبیرگ یاریی دەکات.
یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی چاڤی دوای تیروپشكه‌كه
چاڤی هێرنادێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند تیروپشكه‌كه نه‌یارێكی به‌هێز و سه‌رسه‌ختی پێبه‌خشین، گوتیشی: یاریكردن به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو مانچێسته‌ر یونایتد كارێكی قورسه، به‌ڵام ئێمه له ئێستاوه شیكاری بۆ سه‌ركه‌وتن له دژی ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت یۆرۆپالیگ ببه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز نه‌مانبردووه‌ته‌وه.
چاڤی به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی: ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه له ماوه‌كانی رابردوو سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزی له مێژووی تۆپی پێ دا كرد و ئێستاش له‌و سه‌رده‌مه ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات.
یارییەکانی چوونی پاشکۆی قۆناخی ١٦ی یۆرۆپالیگ ١٦ی مانگی دوو دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆکی ٢٣ی هەمان مانگ دەکرێن، ئینجا مانگی سێ یارییەکانی قۆناخی ١٦ بەڕێوە دەچن.
یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ لە بوداپێست لە یاریگای پوشکاش ئارینا رۆژی ٣١ی مایۆی ٢٠٢٣ ئەنجام دەدرێت.