گرێبه‌ستێكی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا كرا
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به‌رگریكارێكی كڕیوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی (ساموێل ئۆمتیتی) به‌رگریكاری یانه‌كه رێككه‌وتوون كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌وه بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بڕی بۆندی ئه‌م یاریزانه 30 ملیۆن یۆرۆیه و راسته‌وخۆ له دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2016 به‌ره‌و شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا ده‌كه‌وێته ڕێ.
ئۆمتیتی به ڕه‌سه‌ن كامیرۆنییه، به‌ڵام یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا ده‌كات، ئه‌و له دڵی به‌رگری یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 22 ساڵه، هاوكات له باڵی چه‌پیش توانایه‌كی باشی هه‌یه و ده‌توانێت شوێنی جۆردی ئه‌لبا بگرێته‌وه و ببێته به دیلی ئه‌و یاریزانه.