پۆلیسی هه‌ولێر: ئافره‌تێكی تورك 280 هه‌زار دۆلاری خه‌ڵكی دزیووه‌

6
6

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئافرەتێکی تورك بە تۆمەتی دزینی (280 هەزار دۆلار) دەستگیرکرا.

ئه‌مڕۆ (7ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیداهاتووه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە گەڕەکی (بەفرین ستی) ئافرەتێکیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی خیانەتی ئەمانەت و فێڵکردن، (دزینی 280 هەزار دۆلار) واتا (28 دەفتەر دۆلار) دەستگیرکرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، خەڵکی (توركیا)یە و لە بنکەکانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا، بەپێی ماددە (453) و (459) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رادەستی دادگا کرا.