جۆو بایدن: كۆمارییه‌كان ته‌نها له كاتی بردنه‌وه‌دا ئه‌مه‌ریكایان خۆشده‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کەمپینی هەڵبژاردنه‌كانی کۆنگرێسدا هێرشدەکاتە سەر کۆمارییەکان و دەڵێت، ئه‌و كاته ئەمه‌ریکایان خۆشدەوێت کە هەڵبژاردنەکان دەبه‌نەوە.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی گوتارێكدا له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌میشه كۆمارییه‌كان نكۆڵی له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و به‌هۆی جیاوازی سیاسی پەسنی توندوتیژیش دەدەن.
زیاتر گوتی: "ئەوانەی نکۆڵی هەڵبژاردنەکان دەکەن و رەتیدەکەنەوە، نەک ته‌نها دەیانەوێت مافی دەنگدانمان لێوەربگرنەوە بەڵکو دەیانەوێت مافی ئەوەشمان نەبێت دەنگەکانی خۆمان بژمێرین".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكرد، كۆمارییه‌كان له‌م هەڵبژاردنه‌شدا له به‌رده‌م دوو بژارده‌ن، یان دەیبەنەوە یان فێڵیان لێکراوە، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌نها له له‌كاتی بردنه‌وه‌دا وڵاته‌كه‌یان خۆشده‌وێت.
له‌باره‌ی هاندانی توندوتیژییه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشی توندی كرده سه‌ر کۆمارییەکان و تۆمه‌تباری كردن به دروستكردنی ئاڵۆزی. زیاتر گوتی، هه‌ر ئەوانبوون لە 6ی کانوونی دووەمی دوو ساڵ لەمەوبەر ئه‌نجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە و ئاڵۆزییان دروستكرد.
جۆو بایدن له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمارییه‌كانه‌وه گوتی، لەدوای شەڕی ناوخۆوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێبیستی قسەی رقئامێزی له‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای كۆمارییه‌كان نه‌بووین، وه‌ك بینیمان هێرشدەکرێتەسەر هاوسەری نانسی بیلۆسی و کۆمارییەکان گاڵتە دەکەن و پاساوی بۆ دەهێننەوە، له كاتێكدا ئێمه هیچ کات لەبەر جیاوازی سیاسی پەسنی توندوتیژیمان نه‌كردووه.