پزیشكانی بێ‌سنوور: توندوتیژیی له كه‌مپی هۆل په‌ره‌ی سه‌ندووه

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور، هۆشداری دا، له بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له خێوه‌تگه‌ی "هۆل"ـی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)دایه و ده‌یان هه‌زار ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشی تێدا ده‌ستبه‌سه‌رن.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتییان له خێوه‌تگه‌كه‌دا هه‌ن، ناچنه ژێرباری به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ پاراستنی هاووڵاتییه‌كانیان.
روونیكردووه‌ته‌وه، تێبینیان كردووه، پێشێلكارییه‌كانی دژ به مافی مرۆڤ و شێوازه‌كانی توندوتیژی دووباره ده‌بنه‌وه. سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی له كه‌مپه‌كه‌دا گه‌مارۆ داوه، ئه‌و هاووڵاتییانه له بازنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌ترسیدار پۆلێن كراون، هه‌موو ئه‌مه‌ش تا كاتێكی نادیار.
پزیشكانی بێ‌سنوور ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای تۆماركردنی حاڵه‌تی كوشتن له خێوه‌تگه‌كه‌دا، له هه‌موو لایه‌كه‌وه بازنه‌ی توندوتیژی ژیانی رۆژانه‌ی به‌رته‌نگ كردووه‌ته‌وه و دانیشتوانی خێوه‌تگه‌كه له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ بێبه‌ش كراون.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك وڵاتی خۆرئاوایی، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خۆیان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتی خۆیدا ئاشكرای كردووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیین له دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هێشتا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانیان له خێوه‌تگه و سه‌ربازگه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا‌ن، ئه‌و وڵاتانه شكستیان هێناوه له گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتییان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانیان له خێوه‌تگه‌كان، زۆر به ئاسانیی ده‌ستبه‌رداری هاووڵاتییه‌كانیان بوون، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا دایانماڵیون له ره‌چه‌ڵه‌كنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كانیان و ئێستا به‌شێكیان بێ ره‌گه‌زنامه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتد پرێس