سه‌رۆكی چین سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، مانگی داهاتوو سه‌رۆكی چین سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، شی جی پینگ سه‌رۆكی چین، له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی دیسێمبه‌ری داهاتوو سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات و له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین بۆ سعوودیه ده‌ستپێكراوه، پێشبینی ده‌كرێت هاوشێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له 2017 بۆ سعوودیه، پێشوازی له سه‌رۆكی چین بكرێت.
كۆتایی مانگی رابردوو، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رۆكی چینی بۆ سعوودیه‌ی راگه‌یاندبوو.
ئه‌و وه‌زیره سعوودیه راشیگه‌یاند، چین و سعوودیه خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینن.