ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێگەیشت.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی خواست.
مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەربڕی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه.