له به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی كه‌نه‌دی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا، رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی كه‌نه‌دا به پله‌ی نه‌قیب، به ناوی ئاریك تچیونگ ئه‌مڕۆ له به‌غدا گیانی له‌ده‌ستدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا، روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا گیانی سپاردووه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت مردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره په‌یوه‌ندی به‌و كرده چه‌كدارییه‌وه نه‌بووه، كه له ناوچه‌كه رووی داوه و له ئاكامیدا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی ستیفن ترۆل كوژرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لێكۆڵینه‌وه بۆ زانینی ورده‌كاری رووداوی مردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ستیپێكردووه.
تچیونگ، ئه‌فسه‌ری ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی كه‌نه‌دا بووه، له باره‌گای فه‌رمانده‌یی "لیوای كه‌نه‌دی 38" كاریكردووه.
هه‌روه‌ها له به‌غدا وه‌ك به‌رپرسی جێبه‌جێكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان كاری كردووه.
A CAF member, Captain Eric Cheung, died Saturday under non-operational related circumstances in Baghdad, Iraq. An investigation into the circumstances of this incident is currently underway. Our thoughts are with Captain Cheung’s family and friends: https://t.co/olKCoAsFxz pic.twitter.com/cRcPa9qfu6
— Canadian Armed Forces (@CanadianForces) November 7, 2022