پەرلەمانی عێراق پێنج پڕۆژه‌یاسا تاوتوێ دەکات

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

K24 - هەولێر

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پێنج پڕۆژه‌یاسا كۆببێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/11/2022، كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاساكانی، درێژكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوونی گومرگی، باجی خۆراك، پرۆژه‌یاسای جه‌ژنی نیشتمانی عێراق، پرۆژه‌یاسای خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌ت، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كاركه‌ر کۆدەبێتەوە.