لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق: مانگانه 200 ملیار دینار به‌گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات
.jpg)
K24 - هەولێر:
لە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیاندا مانگانە 200 ملیار دینار بە گەندەڵی دەڕوات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش دووپاتی دەکاتەوە، له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا 300 هه‌زار كارمه‌ندی بندیوار هه‌یه.
هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره له سه‌به‌ته‌ی خۆراك به قه‌باره‌ی 200 ملیار دینار كراوه و سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌م دادگا و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
په‌رله‌مانتارێكیش بۆ كۆتاییهاتنی گه‌نده‌ڵی داوای به‌ستنه‌وه‌ی خاڵه سنووری و گومرگییه‌كان به سیسته‌می بانكیه‌وه ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی تركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرای ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره بۆ گه‌نده‌ڵی كارمه‌ندان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی وڵات و بانكه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویستمان به بڕیار و یاسایه بۆ پاراستنی سامانی گشتی و چاودێریكردنی كاروباری كارمه‌ندان. جه‌ختیش ده‌كاته‌وە، ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی زیاتر تیشك بخاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌ركی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانیشه چاودێری ته‌واو به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی وڵات‌دا بسه‌پێنێت.
هاوكات عالیه نوسه‌یف سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان پێیوایه، دژایه‌تیكردن و راگرتنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت سه‌ره‌تا له ده‌سته‌ی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات بۆ رێگریكردن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كان، ده‌بێت گومرگه‌كان به سیسته‌می بانكی ناوه‌ندییه‌وه ببه‌سترێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه چاودێری جموجۆڵ و داهاته‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باج و ده‌رامه‌ته‌وه بكرێت، دووپاتیده‌كاته‌وه به‌م رێگه‌یه ده‌توانرێت رێگری له به‌هه‌ده‌رچوونی سامانی گشتی ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌خۆری بندیوار له‌دام و ده‌زگاكانی وڵات‌دا، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بۆچوونی وایه، ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌گه‌ڵ 300 هه‌زار كارمه‌ندی بندیوار له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا ده‌ستپێشخه‌ری و كارێكی زۆر باشه، كه به‌هۆیه‌وه مانگانه به‌ملیۆنه‌ها دینار بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندی خه‌یاڵی ده‌چێت و پێویسته حكومه‌ت ئه‌م دۆسێیه بكاته‌وه و به‌خێراترین شێوه كاری له‌سه‌ر بكرێت.