داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت به‌رووتى ده‌وام بكه‌ن
K24- هه‌ولێر
ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشينكۆ، سه‌رۆكى وڵاتى بيلاروسيا، له 23 حوزه‌يران/يونيوى 2016، گوتارێكى له‌باره‌ى "پێشكه‌وتن و داهێنان"دا پێشكه‌ش كرد، گوتى: "پێويسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك پێش ئه‌وه‌ى بچێته شوێنى كاركردنى جله‌كانى دابكه‌نێت".
ئه‌م گوته‌يه‌ى سه‌رۆكى بيلاروسيا، ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا به‌دواى خۆي‌دا هێناو به‌جۆرێك هاووڵاتيانى بيلاروسيا، وێنه‌ى خۆيان له ماڵه‌وه ياخود له‌چێشتخانه و ده‌وامى فه‌رميدا له‌به‌رامبه‌ر كۆمپيوته‌رێكدا به‌رووتى ده‌گرت و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويان كرده‌وه.
له‌راستيدا ئه‌م گوتارى لۆكاشينكۆ، له هه‌ڵه‌يه‌كى زمانه‌وانييه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، كه به زمانى بيلاروسياى هه‌ردوو زاراوه‌ى (جله‌كانت دابكه‌نه razden'sya) و (په‌ره به‌خۆتبده razvivat) له‌رووى ده‌نگ و ده‌ربڕينه‌وه له‌يه‌كتره‌وه نزيكن، بۆيه ئه‌و مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو كه "په‌ره به‌خۆت بده بڕۆ سه‌ركاره‌كه‌ت"، به‌ڵام شێوازى ده‌ربڕينه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه ده‌ربڕى و گوتى "جله‌كانت دابكه‌نه ئينجا بڕۆ بۆ سه‌ر كاركه‌ت".
سه‌رچاوه: CNN