زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك و ده‌زگای ئالیكسانده‌ری رۆمانی یاداشتێكی هاوكاریكردن واژوو ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك و ده‌زگای ئالیكسانده‌ری رۆمانی یاداشتێكی هاوكاریكردن واژوو ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه هه‌ردوولا هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هێزی كار له كه‌رته حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2022، له شاری دهۆك یاداشتێكی هاوكاریكردن له‌نێوان زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک و ده‌زگای ئالیكسانده‌ری رۆمانی واژووكرا و به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه هه‌ردوولا هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هێزی كار له كه‌رته حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات، كه بریتین له:
- ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
- شاره‌زایان و پسپۆڕانی ده‌زگای ئالیكسانده‌ری ژماره‌یه‌ك وۆركشووپ و خولی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
- شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی وانه‌كانی كارسازی نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندییه سیاسی و بازرگانییه‌كان بۆ قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك ده‌ڵێنه‌وه.
- قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك سه‌ردانی وڵاتی رۆمانیا ده‌كه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له بواره‌كانی دراوه بازرگانییه‌كان، ژمێریاری، كارسازی و په‌یوه‌ندییه‌كاندا.
- كارمه‌ندانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك سه‌ردانی وڵاتی رۆمانیا ده‌كه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له سیسته‌می پرۆفێشێناڵی كارگێری ئه‌و وڵاته.