كریستیانۆ له باره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕیاری كۆتایی دا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانه‌ی مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە زستانی ئەمساڵ، واتە سەرەتای ساڵی 2023 ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، كارگێری یانه‌كه‌ش شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه‌یان دیاریكردووه.
رۆژنامەی ئێکس پرێسی بەریتانیا ئاشكرایان كردووه ئاماده‌ن دەستبەرداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بن و دەیانەوێت چۆپۆ مۆتینگ هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا وەکو شوێنگرەوەی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، به‌ڵام رۆناڵدۆ یەکێک لە بژاردەکانی بۆ قۆناغی داهاتوو، یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەیەتی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.