300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار له عێراقدا هه‌یه و 200 ملیار دیناریش له به‌شه‌خۆراكی مانگانه گه‌نده‌ڵی كراوه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراقی له ساڵی 2022دا زۆرینه‌ی خه‌رجییه‌كانی هیچ داهاتێكی نه‌بووه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقش ئاماژه به بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه 200 ملیار دینار گەندەڵی له به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێت، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، دووپاتیده‌كاته‌وه نزیكه‌ی 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار له‌عێراقدا بوونیان هه‌یه. په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه خاڵه سنووری و گومرگییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵین له‌وڵاتدا.
كوردستان24 له ئینفۆگرافیكێكدا، دابەشکردنی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2022 خسته‌ڕوو کە تێیدا زۆر بە روونی کۆی گشتی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی عێراقی بۆ 2022 خراوەتەڕوو، كه خەرجییەکانی حکومەتی عێراق بۆ ئه‌مساڵ بەرێژەی 90٪ بێداهات بووە و هیچ داهاتێكی بۆ حكومه‌تی عێراقی زیادنه‌كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، هادی سه‌لامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره له سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌شه خۆراكی مانگانه ده‌كرێت به قه‌باره‌ی 200 ملیار دینار، كه سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌م دادگا و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
هه‌روه‌ها عه‌لی توركی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره بۆ گه‌نده‌ڵی فه‌رمانبه‌ران له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی وڵات و بانكه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێویسته رێوشوێنی یاسایی توند بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سامانی گشتی و چاودێریكردنی كاروباری كارمه‌ندانی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و بانكه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش رۆڵی زیاتر ببینن له چاودێریكردنی ئه‌م پرسه.
هاوكات عالیه نوسه‌یف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دژایه‌تیكردن و راگرتنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت سه‌ره‌تا له ده‌سته‌ی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات بۆ رێگریكردن له ده‌ستوه‌ردانه‌كان.
زیاتر گوتی، ده‌بێت گومرگه‌كان به سیسته‌می بانكی ناوه‌ندییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه چاودێری جموجۆڵه بازرگانییه‌كان و داهاته‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باج و ده‌رامه‌ته‌وه بكرێت، كه ده‌تواندرێت له‌م رێگه‌یه‌وه رێگری له به‌هه‌ده‌رچوونی سامانی گشتی بكرێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌خۆری بندیوار له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستیكردووه به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌گه‌ڵ 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا و ئه‌مه‌شی به ده‌ستپێشخه‌ری و كارێكی زۆرباش وه‌سفكرد.
جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌و رێژه زۆره له فه‌رمانبه‌رانی بندیوار له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، مانگانه به ملیۆنه‌ها دینار بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندی خه‌یاڵی ده‌چێت و پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌م دۆسییه یه‌كلایی بكاته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هیچ هێلێكی سوورناناسن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
عێراق له كۆی 180 وڵات‌دا، له پله‌ی 169هه‌میندایه له رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه.