له داهاتوویه‌كی نزیكدا بانكی نیشتمان ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه گرتووه‌ته‌به‌ر كه قه‌رزاری حكومه‌تن و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌یان موڵكدا گیراوه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هەماهەنگی و بەدواداچوون روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا له‌كۆی 300 موڵكی بازرگانیدا، زیاتر له 70 موڵكیان خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكاره یاساییانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزاری حكومه‌تن، گیراوه‌ته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی بانكی نیشتمان، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه به هه‌ماهه‌نگی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن كه سه‌رمایه‌ی 250 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
گوتیشی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا په‌یكه‌ری ئیداری بانكی نیشتمان داده‌نرێت كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌بێت كه ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له سیسته‌می بانكی له هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، بانكی نیشتمان ده‌بێته‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بانكه بازرگانییه‌كان كه ژماره‌یان 94 به یه‌كتر و دواتر به‌ستنه‌وه‌یان به سیسته‌می بانكی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلانیدایه، له‌رێگه‌ی بانكی نیشتمانه‌وه، جارێكی دیكه ده‌ست به پێدانی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار بكاته‌وه كه كاریگه‌ری فراوانی ده‌بێت له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ژێرخان و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.