به‌هۆی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌غدا كاردانه‌وه‌ی سوودانی چی ده‌بێت؟
K24 – هه‌ولێر:
دوای كه‌متر له دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كه خاڵێكی دیاری كارنامه‌كه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان و چه‌كی بێ مۆڵه‌ته، جارێكی دیكه بابه‌تی هێرشی چه‌كداری دێته‌وه به‌رباس و كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و سوودانیش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و دۆسییه‌یه راگه‌یاند.
هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه چه‌كداره له‌یاسا ده‌رچووه‌كان له عێراق، كه بنبڕكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی پانتاییه‌كی فراوانی گرتووه‌ته‌وه، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی، هاووڵاتییه‌كی ئەمه‌ریکی لە بەغدا کوژرا، ئەمەش نیگەرانی بەشێک لەلایەنەکانی لێکەوتەوە.
دوای رووداوەکە، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، دۆسیه‌ی ئه‌منی هێڵی سووره و كوژرانی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه جێگه‌ی پرسیاره و هه‌رچه‌ند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەزگا تایبەتمەندەکانی وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە بۆ بەدواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه راسپاردووه، به‌ڵام گرووپێكی چه‌كدار به‌رپرسیارێتی ئه‌و رووداوه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت و ناسنامه‌ی خۆشی ئاشكراكردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی راپۆرتی كۆتایی له‌باره‌ی ورده‌كاری كوژرانی هاووڵاتییه‌كه‌یان له به‌غدا نه‌خرێته‌ڕوو، هیچ بڕیارێك ناده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی سیناریۆیۆكانی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ئاشكرابكه‌ن.
ژماره‌ی گرووپە چەکدارەکان له عێراق زیاتر لە 40 گرووپە، كه له‌ڕووی شێواز و پێكهاته‌وه و ته‌نانه‌ت توانای سه‌ربازیش جیاوازن و به‌شێكیان به ده‌نگی زۆرینه‌ی شیعه له په‌رله‌مان خراونه‌ته پاڵ سیسته‌می به‌رگری عێراقی و جۆرێك له ره‌وایه‌تییان وه‌رگرتووه.
دوێنێ (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له رێكخراوێكی فریاگوزاری له عێراق كاریكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی، دوێنێ رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
پیه‌ر گوتیشی: "له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان له به‌غدا قسه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ستیفن تڕۆل به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له به‌غدا كوژرا، سوپاسی په‌یامه پڕ له پاڵپشتییه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌م.