کاروانێکی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومان کرا

لە بۆردوومانەکەدا 14 کەس کوژران

K24 - هەولێر:

کاروانێکی تانکەری سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە 14 کەس کوژران.

بە گوێرەی راپۆرتێکی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2022) کاروانێکی بارهەڵگری سووتەمەنی لە شاری بووکەمال لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا بە بە ئامانجگیراون و بەهۆیەوە نزیکەی 14 کەس کوژراون، کە زۆرینەیان میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن، هاوکات بارەگای ئەو میلیشیانەش لە ناوچەکە بۆردوومانکراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو بارهەڵگرانە سووتەمەنییان لە عێراقەوە دەگواستەوە خاکی سووریا و لەلایەن عێراقەوە مۆڵەتی فەرمیان پێ درابوو.

کاروانەکە لە 23 بارهەڵگر پێكهاتبوو کە تەنیا دوو دانەیان بە ئامانجگیرابوون، تائێستا دیارنییە چ لایەنێک هێرشەکەی ئەنجامداوە.