یه‌كه‌م وه‌زیری كابینه‌ی ریشی سوناك ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه قبووڵكرا.
گه‌یڤن ویلیامسون، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كرد و سه‌رۆكوه‌زیرانیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رویته‌رز، ریشی سوناك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به نیگه‌رانییه‌وه قبووڵكردووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به گه‌یڤن ویلیامسونی گوتووه، "رێز له بڕیاره‌كه‌ت ده‌گرین و سوپاست ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ كار و وڵاته‌كه‌ت دڵسۆزبوویت".
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، گه‌یڤن له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "وەک دەزانن پرۆسەی سکاڵاكردن له‌دژی من به‌شێوه‌یه‌كی بەردەوام هەیە کە پەیوەندی بەو نامە کورتانه‌وه هەیە کە بۆ هاوڕێیه‌كم ناردووە، منیش پابەندم بەو پرۆسەیە و داوای لێبووردنم لە وەرگرەکە کردووە بۆ ئەو چه‌نده".
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەداخه‌وه دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش دەکەم، بەڵام دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە و پشتگیری تەواوی خۆم بۆ كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت پێشكه‌شبكه‌م، زۆر شانازی دەکەم کە لەماوه‌ی چەند ساڵی رابردوو و لە ماوەی بانگەشەدا لەگەڵ ئێوە لە حکومەتدا کارم کردووە."
رۆژی سێشه‌ممه (25ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ریشی سوناك، له‌لایه‌ن شاچارلسی سێیه‌م، پاشای به‌ریتانیا‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا دوای ئه‌وه‌ی به ده‌نگی 187 ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.