لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی تەرمی بەشار فایەق گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر:
لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو خوێندکارە کوردەی لە ئێران درایە بەر چەقۆ و گیانی لەدەستدا گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/11/9، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی (بەشار فایەق) ئەو خوێندکارە کوردەی هەرێمی کوردستان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری ئەهوازی ئێران بە چەقۆ بریندار کرابوو و گیانی لەدەستدا و گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشدرا، لە دەروازەی شاری هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.کارزان، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشوازی لێکرا و بەڕێکرا بۆ قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک.
پارێزگاری هەولێر، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی باوکی قوتابیەکە کرد و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا.
رۆژی 4ـی تشرینی دووهمی 2022، له شاری ئههوازی باشووری رۆژئاوای ئێران لهلایهن چهند كهسێكهوه بهچهقۆ هێرش كرایه سهر بهشار فایهق بهرگارهیی، دانیشتووی قهزای بهردهڕهش و خوێندكاری قۆناغی دووهمی بهشی پزیشكی له زانكۆی (جوندی شاپوری) و بهسهختی برینداركرا، دوای مانەوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە ئەنجامدانی چوار نەشتەرگەریی گەورە، کاتژێر 06:00ی بەیانی دوێنێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.