گرووپی مێتا: 11 هه‌زار كارمه‌ندی فه‌یسبووكمان دوورخسته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
گرووپی مێتا كه خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات، دوورخستنه‌وه‌ی 11 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی تشرینی دووه‌می 2022، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (مێتا گرووپ) كه خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات، له نامه‌یه‌كدا كه بۆ زیاتر 11 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی ناردووه و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ یه‌كێك له سه‌خترین بڕیارمان له مێژووی مێتادا ده‌ركرد، بڕیارماندا قه‌باره‌ی تیمه‌كه‌مان به‌رێژه‌ی 13% بچووك بكه‌ینه‌وه و 11 هه‌زار كارمه‌نده به‌هره‌مه‌نده‌كانمان دووربخه‌ینه‌وه".
له نامه‌كه‌ی زوكه‌ربێرگدا هاتووه: ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی دیكه‌مان بۆ بچووكردنه‌وه‌ی قه‌باره و ئه‌كتیڤكردنی كۆمپانیاكه گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌و چه‌نده‌ش خه‌رجییه‌كانی كۆمپانیاكه كه‌مده‌كاته‌وه.
شاره‌زایانی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری (مێتا گرووپ) بۆ هێواشبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی (مێتا گرووپ) له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (تیكتۆك) ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌وان، "ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌یسبووك، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی (تیكتۆك) رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندایه و پلاتفۆرمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه ده‌كات".
دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی فه‌یسبووك هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی پلاتفۆرمی تویته‌ر، كه كۆی ژماره‌ی كارمه‌ندانی تویته‌ر نزیكه‌ی حه‌فت هه‌زار و 500 كارمه‌نده.
پاش ململانێیەکی یاسایی لەنێوان ئیدارەی تویتەر و ئیلۆن مەسک لەسەر مامەڵەی کڕینی تویتەر، دواجار له 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، ئیلۆن مه‌سك، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناچاربوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە 44 ملیار دۆلار بکڕێتەوە، كه مانگانه زیاتر له 450 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه.
دوای تەواوبوونی ئەم مامەڵەیە، ئیلۆن مەسک نزیکەی 3500 کارمەندی لە کارەکانیانیان دوورخستەوە، زۆرینەی ئەوانەشی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە لە تیمەکانی (سیاسەتی گشتی، متمانە، سەلامەتی، پەیوەندییەکان، ئەندازیاری، بازاڕکردن، و سەرچاوە مرۆییەکان) بوون.