سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

خەمیس خەنجەر
خەمیس خەنجەر

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنچشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2022، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنیان وەک جێگری سەرۆکی پارتی لێکردن و ھیوای سەرکەوتن بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.

رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.

له‌ رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

لە کۆنگرەی 14ـی پارتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه‌ به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.

هه‌روه‌ها له‌ رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له‌ ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه‌.