عێراق: یەدەگی نەختینەیی بۆ 89 ملیار و 90 ملیۆن دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه

K24 - هەولێر:
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی عێراق، یەدەگی نەختینەیی بۆ 89 ملیار و 90 ملیۆن دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانکی ناوەندی عێراقی رایگه‌یاند، یەدەگی نەختینەیی له وڵات بۆ 89.90 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له مێژووی عێراقدا بێهاوتایه.
ئیحسان ئەلیاسیری، راوێژكاری بانكی ناوبراو گوتی: "بودجەی ساڵی داهاتووی 2023 لەسەر بنەمای ئەو نرخە ئاماده‌ده‌كرێت، كه ئێستا ئاڵوگۆڕی پێوه ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندی، به‌شی دابینكردنی دارایی بۆ كاری هاورده‌كردن بۆ ماوه‌ی 22 مانگ ده‌كات، ئه‌مه‌ش جۆرێك له حه‌سانه‌وه‌ی ئابووری به عێراق ده‌دات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەدەگی نەختینەیی له عێراق گه‌یشتووه‌ته 89 ملیار و 90 ملیۆن دۆلار، كه له مێژووی بانگی ناوه‌ندی عێراقی یه‌كه‌م جاره ئه‌و ئاسته تۆمار بكات و پێشبینیشی كرد، ئەم یەدەگه لە کۆتایی ئەمساڵدا بەربەستی 90 ملیار دۆلار تێپەڕێنن".