ستۆڵتنبێرگ: رووسیا پاشەکشەی پێکراوە
K24 - هەولێر:
ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، له هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا به‌رده‌وام ده‌بن.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، ناتۆ و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە پێشكه‌شكردنی هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا لە جەنگی دژی رووسیا.
راشیگەیاند، سەرکەوتنەکانی ئۆکرانیا دەگەرێتەوە بۆ ئازایەتی هێزەکانی ئۆکرانیا، بەڵام بێگومان هاوکارییەکانی ناتۆ و هاوپەیمانەکانی رۆڵی گرنگیان هەبووە.
سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: "ئەوەی دەیزانین، رووسیا پاشەکشەی پێکراوە، سەرەتا لە باکووری کیێڤ، دواتر لە رۆژهەڵاتی خارکێڤ، ئێستاش دەبینین چۆن هێزەکانی ئۆکرانیا هێواش هێواش پاشەکشە بە هێزەکانی رووسیا لە باشووری خێرسۆن دەکەن".
ده‌شڵێت: "دڵخۆشکەرە کە دەبینین چۆن سەربازە ئازاکانی ئۆکرانیا توانیویانە خاکی ئۆکرانیا ئازادبکەن، سەرکەوتنەکانی ئۆکرانیا بۆ ئازایەتی سەربازەکانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بەڵام بێگومان هاوکارییەکانی بەریتانیا و ناتۆ و هاوپەیمانەکانی زۆر گرنگە و ئەو هاوکارییانە بەردەوام دەبێت".
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپی و هاوپه‌یمانی ناتۆش ده‌ستیانكرد به هاوكاریكردنی سه‌ربازی ئۆكرانیا.