ناتۆ: ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند، هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانییه‌كی زۆری ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یێنس ستۆڵتنبێرگ، گوتی: هه‌ر لایه‌نێكی ئه‌مه‌ریكایی له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا سه‌ركه‌وێت، كه ئێستا ده‌ركه‌وتووه، كۆمارییه‌كان له پێشه‌وه‌ن و زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنن، هیچ له پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا كه‌م ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ستۆڵتنبێرگ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ریشی سوناك، له له‌نده‌ن كۆبوویه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ئۆكرانییه‌كان، چونكه هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ئۆكرانیان.