ئەنجامه بەراییەکانی هەڵبژاردنهكانی کۆنگرێسی ئەمریکا راگهیهندرا
K24 - هەولێر:
به گوێرهی زانیارییهكانی عیسا حهسهن پهیامنێری كوردستان24 له واشنتن، ئەنجامه بەراییەکانی هەڵبژاردنی نیوەی یهكهم، بۆ هەریەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بهمشێوهیهیه:
کۆمارییەکان خاوەنی 49 کورسین له ئەنجوومەنی پیران
دیموکراتەکان خاوەنی 48 کورسین ئەنجومەنی پیران
پهیامنێری كوردستان24 له واشنتن ئهوهشی خستهڕوو، کۆمارییەکان 203 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێناوه، ههروهها دیموکراتەکان 186 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێناوه و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی کۆنگرێس بەردەوامه.
ئاماژهی بهوهشكرد، له هەندێک ویلایەت دیموکراتەکان لەپێشن و ههروهها ئەو پاڵێوراوانەی ترەمپ پشتگیری دەکردن، دەنگی یەکەمیان بەدەستهێنا.
دهشڵێت: بەهۆی دۆخی ئابووری لایەنگرانی دیموکراتەکان سزای بایدنیان داوه.
جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی نیوەی یەکەم، بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەوامە، بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا ٪82 دەنگدەران بەشدارییان کردووە، کۆمارییەکان 49 ملیۆن و 170 دەنگییان بەدەستهێناوە و ٪52.3 دەنگەکانییان هەیە، هەروەها دیموکراتەکان نزیکەی 43 ملیۆن دەنگییان بەدەسهێناوە و ٪45.7 رێژەی دەنگدەرەکان لە بەرژەوەندی ئەو پارتە دەنگیانداوە.
لە ئەنجوومەنی سیناتەکان کۆمارییەکان 49 کورسییان بەدەستهێناوە و دیموکراتەکان و 48 کورسییان بەدەستهێناوە، هەروەها لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆمارییەکان تا ئێستا 203 کورسییان بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا دیموکراتەکان 187 کورسییان بەدەستهێناوە.