باڵیۆزێكی قه‌ته‌ر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناوبردنی هاوڕه‌گه‌زبازی به تێكچوونی عه‌قڵی ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی قه‌ته‌ر بۆ جامی جیهانی، خالد سه‌لمان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه وتویه‌تی، له چوارچێوه‌ی خۆی ده‌رهێنراوه و به‌لاڕێدا براوه.
خالد سه‌لمان، پێشتر وتبووی، هاوڕه‌گه‌زبازی "شێوان و تێكچوونه له عه‌قڵ"، دوای ئه‌و قسه‌یه، رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان بووه‌وه.
له تویته‌ر، خالد سه‌لمان تویتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی وتوومه له چوارچێوه‌ی خۆی ده‌رهێنراوه، ئه‌وه له سرووشتی ئێمه نییه سوكایه‌تی و قسه به‌كه‌س بڵێین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له قه‌ته‌ر پێشوازی له هه‌مووان ده‌كرێت، به‌ڵام ئایین و كولتوور و رۆشنبیری ئێمه له پێناو پاڵه‌وانێتییه‌ك ناگۆڕدرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی پێشووییدا، ئه‌و به‌رپرسه قه‌ته‌رییه وتبووی: هاوڕه‌گه‌زبازی حه‌رامه، چونكه تێكچوونه له عه‌قڵدا.
به گوێره‌ی یاسای قه‌ته‌ر، هاوڕه‌گه‌زبازی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام رێكخه‌رانی مۆندیال ده‌ڵێن: پێشوازی وه‌ك یه‌ك له هه‌مووان ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای په‌لكه‌زێڕینه، كه ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازییه، له یاریگاكاندا ئاساییه. به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌ته‌ر، هۆشداریان داوه له باره‌ی هه‌ڵكردنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكان.