به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی پرۆگرامێکی سکۆلەرشیپ بەڕێوەدەچێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆگرامی سکۆڵەرشیپی هاوبەشی کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی و زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان له دهۆك له شاری هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ـی تشرینی دووه‌می 2022، كاتژمێر 11:00ـی به‌یانی، به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوڕەسمی بەخشینی 20 سکۆلەرشیپی کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی تایبەت بە زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه سوودمه‌نده‌بن له پرۆگرامه‌كه، حوسێن دزه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینه‌رجی رایگه‌یاند، پرۆگرامه‌كه بۆ ئه‌و قوتابیانه‌یه كه زیره‌كن و توانای داراییان نییه و له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌وه، 20 قوتابی كه توانای داراییان نییه سوودمه‌ندده‌بن.
له رێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌دا، مایكڵ فارن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئێنه‌رجی رایگه‌یاند، 80%ـی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و له كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و له پلانیاندایه هاوكاری زیاتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. گوتیشی: له 200 كێڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كارمانكردووه و به‌بڕی 20 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانمان له‌نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامداوه.