وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ژینا ئەمینی و کوژراوانی دیکە بەتەنیا نین
K24 - هەولێر:
لەبەرانبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، یەکێتی ئەوروپا هەفتەی داهاتوو پاکێجێکی دیکەی سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەبەرانبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران، یەکێتی ئەوروپا کار لەسەر ئەوە دەکات هەفتەی داهاتوو پاکێجێکی نوێی سزا دەکات بەسەر ئێران بسەپێنێت.
بێربۆک گوتیشی: ژینا ئەمینی و کوژراوانی دیکە بەتەنیا نین، پشتیوانی لە ژن و پیاوانی ئێران دەکەن و دەنگیان بە جیهان دەگەیێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرقاڵی ئەوەن لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکرێت و ئەنجامدەری ئەو توندوتیژیانە دژی خۆپیشاندەران بە بەرپرسیار بناسێندرێن.
ناوەندی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ئۆفیسی سەرەکی لە وڵاتی نەوریجە، سەرەتای ئەم هەفتەیە راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، زیاتر لە 50 رۆژە لە کۆی 31 پارێزگای ئێران خۆپیشاندان لە 22 ئێران بەردەوامە، لە پارێزگاکانی سیسستان - بهلوجستان، مازندهران، تاران، سنە و گیلان بووه.
له راپۆرتهكهدا هاتووه، له سیستان-بهلوجستان 118 کەس، له مازندهران 33، له تاران 30، له سنە 26، له گیلان 22، له ئازهربایجانی خۆرئاوا 21، له كرماشان 13، له ئهلبورز نۆ کەس کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 41 كهس لهوانهی گیانیان لهدهستداوه تهمهنیان له خوار 18 ساڵه و لەنێویاندا 24 ژن هەن.