خێزانێکی عێراقی ڕەتیدەکەنەوە تۆپەکەی ڤالڤێردی بفرۆشن

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆڵپارێزی یانه‌ی رایۆ ڤایكانۆ كرد، به‌ڵام تۆپه‌كه به به‌رزی به‌سه‌ر ستوونی گۆڵ تێپه‌ڕی و به‌ره‌و نێو خانووی ماڵێكی ته‌نیشت یاریگایه‌كه رۆیشت، ئه‌م خانه‌واده‌یه عێراقین و چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییان له‌گه‌ڵ كراوه و ئاماده‌نین ئه‌م تۆپه به هیچ نرخێك بفرۆشن.
له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، یانه‌ی ڕیال مەدرید بووه میوانی ڕایۆ ڤایکانۆی هاوشاری. ڤاڵڤێردی ناوه‌راستكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ریال مه‌درید لە نیوه‌ی دووەمدا تۆپێکی ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر كرد، به‌ڵام تۆپه‌كه بەر پێی یەکێک لە بەرگریکارانی ڕایۆ کەوت، دواتر تۆپه‌كه چووە دەرەوەی یاریگا، كه‌وته باڵكۆنی ماڵی یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی ته‌نیشت یاریگایه‌كه.
تۆپه‌كه چووه نێو ماڵی خێزانێكی عێراقی كه له ئیسپانیا نیشته‌جێن، له‌وكاته به‌شێوه‌زاری عه‌ره‌بی عێراق ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشیان ده‌ربڕی، ده‌نگی هاتوهاوار و قیژه‌ی خانه‌واده عێراقییه‌كه گه‌یشته نێو یاریگای ڤالیكاس و پڕ بوو له پێكه‌نین. میدیایه‌كانی ئیسپانیا ناویان له‌و رووداوه ناوه، "مووشه‌كی ساڵ".
كامیرای یه‌كێك له ماڵه‌كانی دیكه‌ی ته‌نیشت یاریگه‌كه لێدانه به‌هێزه‌كه‌ی ڤاڵڤێردی به ڤیدیۆ تۆمار كردووه كه هانده‌رانی له سه‌رانسه‌ری جیهان سه‌رسام كردووه و ده‌یان ملیۆن خه‌ڵك له سۆشیاڵ میدیا بینیویانه.
ڕۆژنامەی "ئێل مۆندۆ"ـی ئیسپانی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئەو خێزانە عێراقییە بڵاوکردەوە، کە تۆپەکەی ڤالڤێردی بووه‌ته میوانیان.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری خانه‌واده عێراقییه‌كه به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویانه: برا عێراقییه‌كان مووشه‌كه‌كه‌ی ڤاڵڤێردیان وه‌ستاند، ده‌شڵێن: ئاماده نین به 3 هه‌زار یۆرۆش ئه‌و تۆپه بفرۆشین.
حەیدەر و هەمزە، دوو برای عێراقی کە لە یەکێک لە شوقەکانی شەقامی تێنینتێ مونۆز دیاز له مه‌درید دەژین، باڵه‌خانه‌كه‌یان له ته‌نیشت یاریگه‌ی رایۆ ڤایكانۆیه، ئەو دووانە له‌گه‌ڵ باوكیان له خۆشیان ده‌ستیان بە هاوارکردن كرد.
حەیدەر بە ڕۆژنامەکەی موندۆی راگه‌یاند "باوەڕم نەدەکرد، ساتێکی نایاب بوو، تۆپەکە به بنمیچی ژووره‌كه هات کەوتە سەر مێزەکە، دیارییەکی باش بوو.
ڕۆژنامەکە لە زاری حەیدەر و حەمزە ڕەتیان کردووەتەوە تۆپەکە بفرۆشن، دوای ئەوەی زۆرێک لە هاندەران پێشنیاری کڕینی تۆپەکەیان کردووە و دەڵێت: "بە هەزار یۆرۆ و دوو هەزار و تەنانەت سێ هەزار یۆرۆ نایفرۆشین، ئێمە گرنگی بە پارە نادەین". دیارییەکه زۆر به نرخه لای ئێمه، سوپاسی ڤاڵڤێردی دەکەین و دەبێتە یادگاریەکی نایاب بۆ خێزانەکەمان."
لە یاریگای ڕایۆ ڤالیکانۆ لە گەڕەکی ڤالیکاس لە مەدرید، ڕایۆ ڤالیکانۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ڕیال مەدریدی بردەوە.
🎥 تسديدة فالفيردي دخلت شرفة المبنى المُطل على ملعب المباراة 😂pic.twitter.com/gbUO9TP2fP
— نَص تكتيكي (@tactext) November 7, 2022
🚨⚽️¡IMAGEN #JUGONES!⚽️🚨
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) November 8, 2022
📹Así entró el balón que coló 𝙁𝙚𝙙𝙚 𝙑𝙖𝙡𝙫𝙚𝙧𝙙𝙚 𝙚𝙣 𝙡𝙖 𝙘𝙖𝙨𝙖 𝙙𝙚 𝙪𝙣 𝙫𝙚𝙘𝙞𝙣𝙤 𝙙𝙚 𝙑𝙖𝙡𝙡𝙚𝙘𝙖𝙨.
📺A las 15:10h, más imágenes en @laSextaTV. pic.twitter.com/63n23JB7tk