ئێران هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵی ئازاد كرد

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵی ته‌مه‌ن 30 ساڵیی ئازاد كرد، كه له كۆتایی مانگی سێپتێمبه‌ری رابردوودا، ده‌ستگیری كردبوو.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتاڵیا، جیۆرجیا میلۆنی، رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی چڕی دیپلۆماتی، كۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ ئه‌لیسیا ببیرنۆی ئازاد كرد و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیتاڵیا.
له 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، 9 هاووڵاتی بیانیان ده‌ستگیركرد و رایانگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه به‌شداریان كردووه له ناڕه‌زاییه‌كان و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌یان كردووه.