مۆسكۆ: به مه‌رج ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا گفتوگۆ بكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئاماده‌یه گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، به‌ڵام به مه‌رجێك، پێشنیازه‌كانی ئاساییكردنه‌وه، ره‌وشی مه‌یدانیی له‌به‌رچاو بگرن.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، پێده‌چێت یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویستی به‌وه بێت بۆ رازیكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئابووری خۆی له‌بار به‌رێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر داوای گفتوگۆ بكرێت، پێویسته له رووی كردارییه‌وه هه‌ندێك هه‌نگاو بنرێن.
له باره‌ی مه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، زاخارۆڤا گوتی: مه‌رجمان ئه‌وه‌یه ره‌وشی واقیع و مه‌یدانه‌كه له‌به‌ر چاو بگیرێت. چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ستهێنراوه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له زه‌مینه‌ی واقیعدا روویان داوه بۆ رووسیا به‌هایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپاییه‌كمان و ئه‌و په‌یامانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ خواستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ به‌دبه‌ختییان ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن، ته‌نیا قسه‌یه، هه‌موو رێككاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له سه‌روویانه‌وه به‌رنامه‌ی پڕچه‌ك كردنی سوپای ئۆكرانیا و یارمه‌تیدانی سه‌ربازیی كیێڤ ئامانج لێی گرژی زیاتره، نه‌ك خاوكردنه‌وه و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زاخارۆڤا، گوتی: به سه‌رنجدانی به‌رده‌وام، ده‌رده‌كه‌وێت واشنتن رێگه نادات وڵاتانی ئه‌وروپا سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، به دوای به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی خۆیاندا بگه‌ڕێن.