گۆتێرێش له توندوتیژییه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا نیگه‌رانه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیگه‌رانی له هه‌مبه‌ر توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكووری خۆرئاوای سووریا ده‌ربڕی، به تایبه‌تی بۆردومانه‌كانی سنووری پارێزگای ئیدلب.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ستیڤانی ترمپلای، گوته‌بێژی ره‌سمی به ناوی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ره‌وشی پارێزگای ئیدلب نیگه‌رانه.
گوتیشی: گۆتێرێش، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، هه‌تا پێیان ده‌كرێت، دان به خۆیاندا بگرن، خۆ له توندوتیژی به‌دوور بگرن، هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: گۆتێرێش، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان په‌یوه‌ستی بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ببن و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و رێگه نه‌ده‌ن، ئه‌و ئاگربه‌سته پێشێل بكرێت.
نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆمبا‌باران و په‌لاماره چه‌كدارییه‌كان 7 مه‌ده‌نی، كه ژنێك و 3 كچ و منداڵێكیان تێدابوو، گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها 27 كه‌سی دیكه، كه 7 ژن و 4 كچ و 2 منداڵیان تێدایه، بریندار بوون.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له چه‌ند لایه‌كه‌وه ده‌ستیان به جمووجووڵ كردووه، به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كان له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێیه‌كانی كفرجالس، مورین و كفرڕوحینی خۆرئاوای ئیدلب، كه له یه‌كدی نزیكن و هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی پیشه‌سازی و ئه‌ریحای باشووری ئیدلبیش له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شقه‌وه په‌لامار دراون.