كارمه‌ندانی میترۆی پاریس داوای زیاد كردنی مووچه ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
كارمه‌ندانی هێڵه‌كانی میترۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ مانگرتنی فراوان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، پاریس خۆی بۆ ئیفلیج بوونی ته‌واوه‌تی جووڵه‌ی میترۆ له شاره‌كه ئاماده كرد.
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆی پاریس، رایانگه‌یاندووه، 7 هێڵی سه‌ره‌كی جووڵه‌ی میترۆ له پاریس داده‌خه‌ن.
مانگرتووه‌كان داوا ده‌كه‌ن، كرێی كاریان بۆ زیاد بكرێت، ره‌وشی ژیانیان باش بكرێت. مافی مانگرتنیان پارێزراو بێت و رێگه به گۆڕانكاری له سیستمی خانه‌نشینی نه‌درێت.
میدیای فه‌ره‌نسایی بڵاوی كرده‌وه، پلانێك ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی هه‌ڵكشێت و كۆتایی به سیستمی تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ له فه‌ره‌نسا كارمه‌ندانی كه‌رتی هێڵی ئاسن به هه‌مان شێوه‌ی كارمه‌ندانی میترۆ داوایان كرد، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.
دامه‌زراوه‌ی "بی ئێف ئێم"ی میدیایی رایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت ته‌نیا ئه‌مڕۆ له ناوچه جیاكانی فه‌ره‌نسا 200 خۆپیشاندان رێكخرا بن.
له میدیای فه‌ره‌نساییدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ناوی لێنرابوو، "پێنجشه‌ممه‌ی ره‌ش".
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین فه‌ره‌نسایان گرتووه‌ته‌وه.
كارمه‌ند و كرێكارانی كه‌رته گشتیی و تایبه‌ته‌كان داوای پێداچوونه‌وه به كرێی كار و باش كردنی ره‌وشی ژیان و بژێوییان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ