وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی سلێمانی ده‌كۆڵێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له سلێمانی چواره‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی به‌سه‌ر كرده‌وه.
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ ستاف و ئاماده‌كارانی پێشانگه‌ی كتێب كۆبووه‌وه و گفتوگۆ له باره‌ی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ئاماده‌كاری پێشانگه‌كه كرا.
پێشانگه‌كه، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری 20 وڵات و نزیکەى 200 ناوەندى چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە، ده‌كرێته‌وه.
لە پێشانگەکەدا، کە ڕۆژی (17 تا 26ی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەری 2022) دەکرێتەوە بە زمانەکانى کوردی، عەرەبى، فارسى و ئینگلیزیى و چەندین زمانی دیکەى زیندووی جیهانیی کتێب نمایش دەکرێن.
هەزاران ناونیشانی کتێب بە زمانی کوردی بە سەرجەم دیالێکتەکانی (کرمانجی، سۆرانی، هەورامی، لوڕی) نمایش دەکرێن و دەزگاکانی چاپ و پەخشی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداردەبن.
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ کردنەوەی پیشانگەکە، ڕێگە نادرێت هیچ کتێبێک، کە بانگەشە بۆ توندوتیژی و توندڕەوی و تیرۆری تائیفی و مەزهەبی و نەتەوەیی و ئایینی بکات، یاخود ستایشی سەرانی ڕژێمی بەعس بکات.