سێیەمین خولی شانۆی كهركووك دەستی بەکارەکانی کرد

K24 – ههولێر:
رۆژی شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە شاری كهركووك بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری عێراق، سێیەمین خولی شانۆی كهركووك دەستی بەکارەکانی کرد.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا تیشکی خستە سەر پێگە و گرنگی شاری كهركووك و بزاوتە ڕۆشنبیری و هونەرییەکەی.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی، لەڕابردوودا گرنگیی بە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان لەكهركووك داوە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتی زیاتری كهركووك و كهركووك ییەکان.
حەمەی حەمەسەعید داواشی لە هونەرمەندان و گرووپ و دەزگا هونەرییەکان کرد کە هەوڵبدەن پێکەوە و دوور لە بۆچونی حزبی و ئایینی و نەتەوەیی، خزمەت بە بواری ڕۆشنبیریی و هونەری و فەرهەنگی كهركووك بدەن.
ڤیستیڤاڵی شانۆی كهركووك کە ئەمساڵ خولی سێیەمیەتی و لەژێر چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری كهركووك و بەهاوکاری دەزگای ڤیستیڤاڵی شانۆی كهركووك و گروپی شانۆی هاوار ئەنجامدەدرێت، ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و بەرهەمی شانۆکاران پێشکەش دەکرێت.