ئێران: وه‌ڵامی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ر سزایه‌كی ئه‌ڵمانیا ده‌ده‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای دایه‌وه، كه وتبووی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، به فارسی و ئینگلیزی تویتێكی كردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: "هه‌ڵوێسته هه‌راسانكار و ده‌ستتێوه‌رده‌ریی و نا دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه‌ی پێشكه‌وتن و دانایی نین".
گوتیشی: له‌باربردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كان لێكه‌وته‌ی ماوه درێژیان ده‌بێت. ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت هاوبه‌شی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵبژێرێت، یاخود ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، كاردانه‌وه‌ی ئێمه یه‌كلاكه‌ره‌وه و گونجاو ده‌بێت.
پێشتر، ئانالینا بیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن.
هه‌روه‌ها نووسیبووی: ده‌مانه‌وێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و سزایانه بسه‌پێنرێن، ئێمه ناوه‌ستین، پشتیوانی پیاوان و ژنانی ئێران ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات.
بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل كۆببنه‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر 11 گه‌وره به‌رپرسی ئێرانی، له‌وانه وه‌زیری گه‌یاندندا سه‌پاند.
له 16ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ره‌وه، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین شار و ئاوه‌دانییه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس