سوپاسالاری عێراق له‌باره‌ی له‌شڕێكی ئه‌فسه‌رانه‌وه بڕیارێك ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپاسالاری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی خانه‌نشینكردنی پێشوه‌خته له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كێشیان زیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشیان دانه‌به‌زێنن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكرده‌وه، سوپاسالاری عێراق رێکارەکانی دیاریکردنی کێشی ئەفسەران و پابەندبوونیان بە لەشجوانی توندترکردووه و هۆشداریشیداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق پابه‌ندنه‌بن به خۆلاوازكردن، بڕیاری خانه‌نشینكردنی پێشوه‌خته‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له گشتاندنێكدا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كراوه، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق رێنمایی نوێی له‌باره‌ی كێشی ئه‌فسه‌ران ده‌ركردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پشكنینی كێش بۆ ته‌واوی ئه‌فسه‌ران كردووه‌ته‌وه.
سوپاسالاری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كێشیان زیاده، نه‌یانتوانی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كێشیان دابه‌زێنن، ئه‌وا ناچارن خانه‌نشینیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، ده‌بێت به‌شێوه‌ی ساڵانه ئه‌و پشكنینه بۆ هه‌موو ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووباره بكرێته‌وه.