بایدن له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا بڕێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بۆ كیێڤ ئاشكراكرد و له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا بایدن گوتی: "چاره‌سه‌ری شه‌ڕی ئۆكرانیا، به‌نده به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیایه له‌و وڵاته".
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، پێموانییه شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆتایی پێبێت، ته‌نیا له‌وكاته‌وه نه‌بێت كه ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، بڕیاری كشانه‌وه له‌و ناوچه ئۆكرانیانه بدات كه داگیریكردوون".
دوێنێ پێنجشه‌ممه10ـی تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) بڕی 400 ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی بۆ كیێڤ ئاشكراكرد، كه پێكدێن له سیستمی دژه مووشه‌ك و چه‌كی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
پێشتر مۆسكۆ هۆشداری داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، كه هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا نه‌كه‌ن، چونكه به‌هۆیه‌وه ناكۆكییه‌كان و شه‌ڕ درێژده‌بێته‌وه و لایه‌نگری ئه‌مه‌ریكاش له‌و شه‌ڕه‌دا به روونی نیشان ده‌دات.
دوێنێش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، پێده‌چێت یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویستی به‌وه بێت بۆ رازیكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئابووری خۆی له‌بار به‌رێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر داوای گفتوگۆ بكرێت، پێویسته له رووی كردارییه‌وه هه‌ندێك هه‌نگاو بنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زاخارۆڤا، گوتی: به سه‌رنجدانی به‌رده‌وام، ده‌رده‌كه‌وێت واشنتن رێگه نادات وڵاتانی ئه‌وروپا سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، به دوای به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی خۆیاندا بگه‌ڕێن.