ناتۆ داوای خۆپاراستن له هێرشه سایبهرهكانی رووسیا دهكات

K24 – ههولێر:
سکرتێری گشتی پهیمانی ناتۆ، لەبارەی خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر، داوای له وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كرد، وەبەرهێنانی زیاتربکەن .
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی پهیمانی ناتۆ، لە میانی بەشداریکردن لە "کۆنفرانسی ناتۆ بۆ پابەندبوون بە خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر 2022" کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمهریکا لە شاری رۆما رێکخراوە، گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا رایگهیاند، ئۆکراینا بە پێداگیری گەلەکەی و بە پشتیوانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، توانی داگیرکاری رووسیا تێکبشکێنێت.
داواشیکرد له وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كرد، وەبەرهێنانی زیاتربکەن لەبارەی پاراستنی ئاسایشی سایبەر و گوتی: "بەڵێننامەی خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر زۆر گرنگە، بۆیە داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەکەم وەبەرهێنانی زیاتر لەو بوارەدا بکەن، شارەزاییان لەو بوارەدا پێشبخەن و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ یەکتردا بکەن".
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ گوتیشی: "تا پێویست بکات ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا".
پێشتر یێنس ستۆلتنبرگ، رایگهیاندبوو، ناكرێت رێگه به سهركهوتنی رووسیا له ئۆكرانیا بدرێت، چونكه ئهوه مانای شكستهێنانی ناتۆ دهگهیهنێت.