سوپای ئێران: چاوه‌ڕێی فه‌رمانین
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران، فه‌ریق كیومه‌رس حه‌یده‌ری رایگه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له دژی ناڕه‌زاییه‌كان.
له دوای مردنی مه‌هسا ئه‌مینی، 22 ساڵ له 16ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوودا، شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
به‌رهه‌ڵستكاران ده‌ڵێن، مه‌هسا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسی ئه‌خلاقدا گیانی سپاردووه، به‌رپرسانی ئێرانیش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، رایانگه‌یاند، مه‌هسا به‌هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی سپاردووه.
حه‌یده‌ری، خۆپیشانده‌رانی به "مێش" وه‌سفكرد و گوتی: ئه‌گه‌ر فه‌رمانمان پێ بكرێت، ئاماده‌ین شانبه‌شانی به‌سیج و پۆلیس رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ببینه‌وه.
گوتیشی: "پێویسته پیلانگێڕان، كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی دوژمن، ئه‌وه بزانن، هه‌رگیز رێگه ناده‌ین خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان بخرێته ژێر پێوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بكرێت، ئه‌وا رێگه ناده‌ن ئه‌و كه‌سانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
حه‌یده‌ری له لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی میهری ئێرانی، ئه‌وه‌ی گوتووه: نابێت لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ بێده‌نگی و ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی سوپا بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌ڵام ناداته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه، ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌مان بۆ بێت به دڵنیاییه‌وه له وڵاتی ئێمه جێگه‌یان نابێته‌وه.