بخه‌وه‌و پاداشتی خه‌وه‌كه‌شت مسۆگه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، كارمه‌ندانی خۆی ئاگادارده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وان زیاتر له 7 كاتژمێر بخه‌ون و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، ساڵانه 300 دۆلار وه‌ك پاداشتی ئه‌و خه‌وه‌یان پێده‌دات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ریده‌خه‌ن، كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت له رۆژدا.
كۆمپانیای "ئه‌تنا" بۆ بیمه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مخه‌وی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانییانه‌وه نه‌مێنێت و رۆژانه كاراتر ئه‌ركه‌كانییان راپه‌ڕێنن، ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
هه‌ر كارمه‌ندێكی كۆمپانیا ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكات و ئه‌گه‌ر بیست شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك، زیاتر له 7 كاتژمێر بخه‌وێت، ئه‌وا 25 دۆلاری پێده‌درێت، واتا ساڵانه 300 دۆلار.
كۆمپانیاكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له ساڵی 2009ه‌وه راگه‌یاندووه و تا ساڵی پار 12 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه جێبه‌جێیان كردووه و كۆی گشتی ژماره‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ش ده‌گاته نزیكی 25 هه‌زار كارمه‌ند.
كارمه‌ندان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌ك ئالیكترۆنی به به‌كارهێنانی ده‌سبه‌ندێك كاتی خه‌وه‌كانییان تۆماربكه‌ن، كه به كۆمپیوته‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، یاخود به نووسین تۆماری بكه‌ن و كۆمپانیاكه‌ش متمانه به راپۆرتی كارمه‌ندانی ده‌كات.
كای مۆنی، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌تنا، بۆ شایسته‌یی فه‌رمانبه‌ران ده‌ڵێت: "سیسته‌می خه‌وتن یه‌كێكه له هه‌ڵسوكه‌وته ته‌ندروستییه جیاوازه‌كان و ده‌مانه‌وێت كارمه‌ندانمان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌وبكه‌ن".
ئه‌و كۆمپانیایه جگه له پاداشت له بڕی خه‌وتن، كارمه‌ندانی به بڕه پاره‌یه‌ك هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزشیش بكه‌ن.