لقی ئەنجوومەنی کیمیایی ئەمه‌ریکا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
لە کۆنگرەی ساڵانەی ئەنجوومەنی کیمیایی ئەمه‌ریکا كه لە شاری سان دیاگۆ لە ولایەتی کالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، به فه‌رمی داننرا به كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌رێمی كوردستان.
ئەنجوومەنی کیمیایی ئەمه‌ریکا، ساڵی 1876 دامه‌زراوه، دامەزراوەیەکی گه‌وره‌ی زانستییە، بنکەی سەرەکی لە شاری واشنتنه و زیاتر لە 155 هەزار ئەندامی هەیە، كه رێكخراوێكی قازانجنه‌ویسته و لە هەموو جیهاندا پشتیوانی لە لێکۆڵینەوە زانستییه‌كان له بواری کیمیادا دەکات.
له مانگی رابردوودا، ئەنجوومەنەکە لە كۆنگره‌ی ساڵانەی خۆیدا بڕیاریدا، سەرەڕای رێگرییەکانی بەغدا، لقی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه، غازی زێباری، پزیشکی ناسراوی كورد له بواری نەشتەرگری و ئەندامی ئەنجوومەنی کیمیایی ئەمریکا کە پێشتر سەرۆکی لقی ولایەتی لویزیانای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌بووه بە کوردستان24ی راگەیاند، چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی لقێكی ئه‌و رێكخراوه زانستییه ده‌دات له هه‌رێمی كوردستان و ئێستا 40 پزیشك له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندامی ئەنجوومەنی کیمیایی ئەمه‌ریکان.
سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ی لقی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، غازی زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به هه‌وڵی یه‌كگرتوویی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، تواندرا سه‌ركه‌وتووبن له كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر به‌غدا رێگری ده‌كرد له كردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نوێنه‌رایه‌تی و كاروباره‌كانی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان له‌و رێكخراوه له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌بێت.
غازی زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای داننانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا له كردنه‌وه‌ی لقی هه‌رێمی كوردستان، پزیشكێكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هاوپیشه‌كانییه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌باره‌ت به گرنكی كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، غازی زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دامەزراندنی پەیوەندی پتەوتر لە نێوان پزیشکانی نەشتەرگەری لە هه‌رێمی کوردستان و ئەمریکا.
زیاتر گوتی، لەمەودا پزیشکانی نەشتەرگەری له هه‌رێمی کوردستان بە ئاسانی دەتوانن لە خولەکانی راهێنانی ئەنجوومەنەکە سوودمەندبن و له‌رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانی جیهان دروستبكه‌ن.
ئەنجوومەنی كیمیایی ئەمه‌ریكا، خاوه‌نی 52 لق بوو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان و لقی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته 53هه‌مین لقی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه.