لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان كوردستان24 و په‌یمانگه‌ی جه‌زیره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن و په‌یمانگه‌ی جه‌زیره بۆ راگه‌یاندن واژووكراوه، سبه‌ی تیمێكی پسپۆڕانی كه‌ناڵی جه‌زیره سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌كات.
سبه‌ی شه‌ممه (12ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی كه‌ناڵی (جه‌زیره) بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی مانگێك پێش ئێستا له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن و په‌یمانگه‌ی جه‌زیره بۆ راگه‌یاندن له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر واژووكرا، سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24 له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی واژووكراوه، كه‌ناڵی جه‌زیره ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ له‌بواره جیاوازه‌كاندا ده‌نێرێته كه‌ناڵی كوردستان24 بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو ژووری هه‌واڵی كوردستان24 و به‌شه جیاوازه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كاربكه‌ن و راهێنان به كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن.
به‌شێك له‌و تیمه‌ی جه‌زیره، پێكهاتووه له محه‌ممه‌د كرێشان، بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان له كه‌ناڵی جه‌زیره، راهێنان به بێژه‌ره‌كانی كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌كات و عه‌باس ناسر، په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی جه‌زیره و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بی) له له‌نده‌ن راهێنان به په‌یامنێرانی كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌كات.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووداشدا، چه‌ندین پسپۆڕی دیكه‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره له بواری هه‌واڵسازی، گرافیك دیزاین، مۆشن گرافیك، ئیدیتی ڤیدیۆ، وێبسایت و سۆشیاڵ میدیا سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌كه‌ن و رۆژانه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه كارده‌كه‌ن و راهێنانیان پێده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن و په‌یمانگه‌ی جه‌زیره بۆ راگه‌یاندن دوو خولی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵی كوردستان24 بۆ راگه‌یا‌ندنكارانی عێراقی له بواری دۆكیومێنته‌ری و پێشكه‌شكردنی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌كرێنه‌وه. سبه‌ی شه‌ممه (12ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، خولی بواری دۆكیومێنته‌ری ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه (20ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، خولی پێشكه‌شكردنی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌زموونی محمه‌ممه‌د كرێشان له بواری راگه‌یاندن:
- ساڵی 1981 به‌كالۆریۆسی له‌بواری راگه‌یاندن به‌ده‌ستهێناوه
- بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی كاریكردووه
- له ساڵی 1991 بۆ 1992 په‌یامنێری كه‌ناڵی (ئێم بی سی) بووه
- له ساڵی 1992 بۆ 1995 بۆ رادیۆكانی مونتی كارلۆ و هۆڵه‌ندا كاریكردووه.
- له ساڵی 1995 بۆ 1996 وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان له كه‌ناڵی (بی بی سی عه‌ره‌بی) كاریكردووه
- له ساڵی 1996 له كه‌ناڵی جه‌زیره ده‌ستبه‌كاربووه و ئێستا بێژه‌ری هه‌واڵه‌كانه.
ئه‌زموونی عه‌باس ناسر له بواری راگه‌یاندن:
- له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (عاله‌م) كاریكردووه.
- له‌گه‌ڵ رادیۆی شانشینی به‌حره‌ین كاریكردووه.
- له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ئاسمانی كاریكردووه.
- چه‌ندین وتاری سیاسیی له رۆژنامه جیهانییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه
- ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بی)ـیه له له‌نده‌ن.