به‌هۆی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه ئه‌ردۆغان هێرش ده‌كاته سه‌ر بایدن
K24 – هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به داڵده‌دانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن تۆمه‌تبارده‌كات.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئۆزبه‌كستان، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆككۆماری توركیا له نێو فڕۆكه‌دا گوتی: "جۆو بایدن، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی و ئه‌منی توركیای له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا پاراستووه، كه ئه‌نقه‌ره ده‌یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون".
گوتیشی: "له ئێستادا كێ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌پارێزێت؟ بێگومان ئه‌وان له نێوان یۆنان، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، دانیمارك و ئه‌مه‌ریكا به ئازادی هاموشۆ ده‌كه‌ن، بایدن له پێنسیلڤانیا كۆشكێكی گه‌وره‌ی به گوله‌ن داوه و ده‌یپارێزێت".
توركیا رێكخراوی گوله‌ن كه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌رایه‌تی ده‌كات به "تیرۆریست" ناوده‌بات، هه‌روه‌ها توركیا له‌ساڵی 2016 فه‌تحوڵڵا گوله‌نی به ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌دژی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تۆمه‌تباركرد.
به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی توركیا له ساڵی 2016، 80 هه‌زار كه‌س ده‌سگیركران، 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نیش به‌هۆی به‌شدارییان له‌و كوده‌تایه له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی له ریزی سوپاش ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌فسه‌ران، ده‌ركران.