نەتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل رادەسپێردرێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل، وابریاره بنیامین نەتانیاهۆ، جارێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ئیسرائیل رابسپێردرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سەرۆکایەتی كۆماری ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكی پارتی لیکۆد و سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، رۆژی یەکشەممە بە فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێردرێت.
بە گوێرەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل كە لە یەكی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، نەتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی بە بەدەستهێنانی 64 کورسی لە کۆی 120 کورسی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته‌ی له‌لایه‌ن یائیر لابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، 55 كورسییان به‌ده‌ستهێنا.
به‌گوێره‌ی یاسا، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ئیسرائیل، 28 رۆژی لەپێشە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەتەكەی، ئەگەر پێویستبوو، ئه‌وا 14 رۆژی دیکەش ماوەی پێدەدرێت.