هێمن هه‌ورامی: داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌رفه‌تی "لاپه‌ڕه‌ی نوێ" له‌گه‌ڵ پارتی "باش" بقۆزنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، به مه‌به‌ستی خۆ ته‌رخانكردن بۆ ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان خستوویه‌تییه ئه‌ستۆی و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستنیشان كراوه، ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت. ئه‌و بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی سیاسه‌تی "لاپه‌ڕه‌ی نوێ" په‌یڕه‌و ده‌كات و داوایشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پارتی "باش" بقۆزنه‌وه.
له میانی به‌شداری كردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24، هێمن هه‌ورامی، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به كۆی ده‌نگ داوا له سه‌رۆك بارزانی كرا، به‌ڕێزیان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستنیشان بكات. جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كۆمه‌ڵێك ناوی خسته‌ڕوو، ئه‌و ناوانه به ده‌نگدانی گشتیی له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه په‌سند كران.
گوتیشی: پێویستمان به‌وه‌یه خۆمان له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه بگونجێنین. پێكهاته‌ی گه‌نج زۆر گرنگه زیاتر له %47ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مه‌نیان له خوار 20 ساڵییه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هه‌بێت پێویست ده‌كات گه‌نجیش له ناوه‌ندی بڕیار بن. هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دێرینه‌كانی نه‌وه‌ی ئاڵتوونیی پارتیی به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بوونه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی. به گشتیی 17 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌نگیان پێدرا.
روونیكرده‌وه، پارتی حزبێكی سه‌رانسه‌رییه، بۆیه ره‌چاوی هاوسه‌نگی هه‌موو پێكهاته‌كان و نه‌وه‌كان و ته‌مه‌ن كراوه، چونكه پارتی له زاخۆوه تا كوت جه‌ماوه‌ری هه‌یه، رێكخستنی له‌ناو كوردانی فه‌یلی و برایانی شیعه له خانه‌قین هه‌یه.
له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامێكی نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كه سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌دا ده‌سه‌ڵاتی پێدرا بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی ئێزدی وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستنیشان بكات، هێمن هه‌ورامی گوتی: له كۆنگره‌دا چوار كه‌س كاندید بوون له ناو ئێزدییه‌كان، كه بریتیبوون له مه‌حموود ئێزدی، مه‌حما خه‌لیل، ڤیان ده‌خیل، كه‌ریم سلێمان و له ناو ئه‌م چوار به‌ڕێزه، سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
له باره‌ی په‌یامی سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆ پێكهاته‌ی نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هێمن هه‌ورامی گوتی: ئێمه راسپێردراوین بۆ ئه‌وه‌ی به میكانیزمێكی نوێتر پارتی كاری رێكخستن و جه‌ماوه‌ری خۆی بكات، پێویسته ئه‌وانه‌ی راده‌سپێردرێن، بۆ راییكردنی كاروباری حزب له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسیی، پێویسته به ته‌واوی خۆیان بۆ كاره‌كه‌یان ته‌رخان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر كه‌سێك جه‌نابی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستنیشانی بكه‌ن، له جێگه‌ی من ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، یان سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی. هه‌ركه‌سێكیش بچێته ئه‌و پۆسته، له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌بێت و بڕیاری پارتی لا ده‌بێت.
له باره‌ی پلانی داهاتووی پارتی بۆ به‌غدا گوتی: پارتی ئۆفیسێكی مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غدا ده‌كاته‌وه، د. فوئاد حوسێن، كه بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه له به‌غدایه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و ژماره‌یه‌كی زۆری كادیری پارتی له‌وێن، بۆیه پێویسته به‌شێك له نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌وێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی د. فوئاد حوسێن به‌شێك له ئه‌ركه حزبییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
له باره‌ی سیاسه‌تی داهاتووی پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به گشتیی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به تایبه‌تی، هێمن هه‌ورامی گوتی: دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه، به‌شه‌كان یه‌كلا ده‌بنه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگه داده‌نرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م، پارتی سیاسه‌تی لاپه‌ڕه‌ی نوێی جێبه‌جێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی بكاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوێك بێته پێش ئێمه دوو هه‌نگاو لێیان ده‌چینه پێش.
گوتیشی: ئێمه كۆمه‌ڵێك ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌مه شتێكی ئاساییه، چونكه دوو لایه‌نی ركابه‌رین، به‌ڵام ئاسایی نییه، پردی په‌یوه‌ندی له نێوانمان نه‌بێت، پێویسته دانیشین، ئه‌و دۆسیانه‌ی هه‌ن تاوتوێیان بكه‌ین. ئێمه به چاوی هاوبه‌شییه‌وه سه‌یری لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، به برا گه‌وره‌یی و بچووكی مامه‌ڵه ناكه‌ین، به‌ڵام له رووی ئه‌ركی نیشتمانییه‌وه، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ریشیان له په‌رله‌مان نییه، به هاوبه‌شی خۆمان ده‌یانزانین.
له كۆتایی وته‌كانیدا، هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌م ده‌رفه‌ته باش بقۆزنه‌وه، كه پارتی لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌وانیش لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه. بۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێش هیچ هێڵێكی سوورمان نییه.