سام پادشای بیتكۆین له شه‌و و رۆژێكدا 15 ملیار دۆلاری له‌ده‌ست دا

K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (FTX)، كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی دراوی ئه‌لیكترۆنیی بیتكۆینه له ئه‌مه‌ریكا، له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 15 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ده‌ست دا و كۆمپانیاكه‌شی مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند.
به‌هۆی ئه‌م هه‌واڵه‌وه، وه‌به‌رهێنه‌رانی دراوی ئه‌لیكترۆنی تووشی سه‌سوڕمان بوونه‌ته‌وه، چونكه كۆمپانیاكه‌ی سام بنگمان، سه‌قامگیرترین كۆمپانیا بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (BlockFi، وVoyager Digital، وCelsius و رۆبین هوود ماركتس) كردووه.
ساڵی رابردوو سام بنگمان رایگه‌یاندبوو، كۆمپانیاكانی (CME Group و گۆڵدمان ساكس گرووپ) قوتده‌دات.
له‌باره‌ی مایه‌پووچبوونی سام، 3 له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی كردووه، ده‌ڵێن: ئه‌و كاره‌ساته جیاوازه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌لیكترۆنی.
سام بنگمان فراید، كۆپییه‌ك و خه‌ونی دراوی ئه‌لیكترۆنی بوو له ئه‌مه‌ریكا، چونكه (وۆڵ ستریت)ـی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ترین بانكی (G B مۆرگانی) له ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراندووه، هەندێکیش لە رووی قەبارەی سامانەوە گرەوی خۆیان لەسەر ده‌كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 15 ملیار دۆلاری له سامانه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.
له‌مباره‌یه‌وه، پێگه‌ی (FTX) رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی داهاتوودا مایه‌پووچبوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاریش ده‌رده‌كه‌ن كه پێشتر ده‌ستیان هه‌بوو له زیانكردنی كۆمپانیای ناوبراو به بڕی 150 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كه‌وتنی یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر له ئه‌مه‌ریكادا.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له مایه‌پووچبوونی كۆمپانیای (FTX) ده‌كات، كه كۆمپانیای ناوبراو له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 130 كۆمپانیای دیكه‌ی سه‌ر به (FTX)ش، مایه‌پووچبوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.