ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ روسیا له به‌ره‌ی نوسره و داعش ده‌دات
- هه‌ولێر
حكوومه‌تی ئه‌مریكا پلانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ روسیا بۆ لێدانی به‌ره‌ی نوسره و رێكخراوی داعش له سوریا تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مریكا پێشنیاری هه‌ماهه‌نگی بۆ لێدانی به‌ره‌ی نوسره و داعش پێشكه‌شی روسیا كردووه، به مه‌رجێك كه حكومه‌تی سوریا ده‌ست له بۆردومانكردنی ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ره‌و هه‌ڵگرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیگری له ئۆپوزسیۆنی میانره‌و له سوریا ده‌كات كه له ژێر گوشاری داعش و هێزه‌كانی حكومه‌ت دایه.
پێشنیاری ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن روسیاوه قبووڵ بكرێت، گوشاری حكومه‌تی سوریا له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی میانره‌و كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا و پسپیۆرانی ئه‌و وڵاته به‌دوور ده‌زانن كه مۆسكۆ پلانێكی به‌م شێوه‌یه قبووڵ بكات.
پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها داوا ده‌كات هێزه‌كانی ئۆپوزسیۆنی میانره‌و خۆیان له به‌ره‌ی نوسره جیا بكه‌نه‌وه و بۆ ناوچه‌كانی تر بچن.
پێشتر روسیا به‌بێ مه‌رج داوا له ئه‌مریكا كردبوو به هاوبه‌شی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش له سوریا ئه‌نجام بده‌ن، كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ره‌تكرابووه‌وه.